وەرزش

ماندۆزۆکیج گەڕایەوە خولی ئیتالی

مەودا میدیا - سلێمانی |


ماندۆزۆکیج گەڕایەوە خولی ئیتالی
مەودا میدیا- سەباح خضر

ماندۆزۆکیجی کرواتی جارێکی تر گەڕایەوە خولی ئیتالی و درێسی یانەی ئەیسی میلان دەپۆشێت.

ئەو هێرشبەرە کرواتیە رووی لە یانەی ئەیسی میلان کرد و بەسەرکەوتوویی پشکنینە پزیشکیەکانی تێپەڕاند.

رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتالی ئەوەی ئاشکراکردووە: کە بۆندەکەی ماندۆزۆکیج لەگەڵ یانەی ئەیسی میلان بۆ ماوەی شەش مانگ دەبێت و ئەگەری درێژکردنەوەشی هەیە،بەڵام لەگەڵ بەدەستهێنانی خولی ئیتالی.

ماندۆزۆکیج یاری بۆ یانەکانی بایرن میونشن و یۆڤانتوس و ئەتلەتیکۆ مەدرید و دوحەیلی قەتەری کردووە و جگە لەوەش خاوەنی چەندین نازناو و دەسکەوتی گەورەیە لە ژیانی وەرزشیدا.

ماندۆزۆکیج