کوردستانی
سبەی گردبوونەوە ئەنجام دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
سبەی دەرچووانی دانەمەزراوی کورد لە شاری کەرکوک لەبەردەم پەروەردەی ئەو شارە گردبوونەوە ئەنجام دەدەن بەمەبەستی داواکردنی دامەزراندن.
محەمەد جەلیل، ئەندام و سەرۆکی لیژنەی راگەیاندنی لقی کەرکوکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەی پێنجشەممە کاتژمێر 10:00ی سەرلەبەیانی دەرچووانی دانەمەزاراوی کورد لە کەرکوک لەبەردەم پەروەردەی ئەو شارە گردبوونەوە ئەنجام دەدەن و ناڕەزایەتی دەردەبڕن لەبەرامبەر دانەمەزراندنیان".
سەبارەت بە هۆکاری گردبوونەوەکە محەمەد جەلیل ئاماژەی بەوەکرد "داواکاری سەرەکی ئەو دەرچووانە بریتیە لە دامەزراندنیان لە دامودەزگا حکومییەکاندا".
ئەندام و سەرۆکی لیژنەی راگەیاندنی لقی کەرکوکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان وتیشی "دەرچووانی دانەمەزراو و هەندێک لە لایەنەکانی شاری کەرکوک بەشداری گردبوونەوەکە دەکەن".