کوردستانی

لە سەنتەری شارەکان بەفر دەبارێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە سەنتەری شارەکان بەفر دەبارێت
مەودا میدیا-

بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کە رۆژی هەینی لە سەنتەری پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە بەفر دەبارێت.

بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان‌ بڵاویکردووەتەوە "کە رۆژی هەینی باران لە تەواوی ناوچەکان دەبارێت، هەروەها بەهۆی‌ کاریگەری‌ بارستە هەوایەکی‌ سارد لەسەرجەم ناوچە شاخاوییەکانی‌ شارۆچکە و قەزاکان و لە سەنتەری‌ پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و دهۆک بەفر دەبارێت، کاریگەری‌ ئەو شەپۆلەش تا رۆژی شەممە 25ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت"..

ئاماژەی‌ بەوەشکردووە "لەگەڵ بەفربارین مەودای‌ بینین کەمدەبێتەوە بۆ کەمتر لەیەک کیلۆمەتر و رۆژی‌ یەکشەممەش نزمترین پلەی‌ گەرمی‌ نزیک دەبێتەوە بۆ ژێرپلەی‌ سفر کە دەبێتەهۆی‌ بەستن لەکاتی‌ بەیانیدا".



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان