کوردستانی

یاسایەک لەدوای شەش مانگ پەسەندکردنی جێبەجێ دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


یاسایەک لەدوای شەش مانگ پەسەندکردنی جێبەجێ دەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

یاسای ریکلامی بازرگانی کە لە پەرلەمانی کوردستان پەسەندکرا بڕیارە لە دوای شەشە مانگ جێبەجێ بکرێت سەرۆکی لیژنەی رۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت "هۆکاری ئەوەش بۆ ئەوەیە ئەو ریکلامە بازرگانیانەی پێشتر لە هەرێمی کوردستان کراون خۆیان لەگەڵ رێنماییەکانی ئەم یاساییە بگونجێنن".

لوقمان حەمەد، سەرۆکی لیژنەی رۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لەدوای پەسەندکردنی یاسای ریکلامی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە لە دوای تێپەڕبوونی شەش مانگ یاساکە جێبەجێ دەکرێت".

سەبارەت بە هۆکاری جێبەجێکردنی یاساکە لە دوای شەش مانگ لوقمان حەمەد وتی " هۆکاری ئەوەش بۆ ئەوەیە ئەو ریکلامە بازرگانیانەی پێشتر لە هەرێمی کوردستان کراون خۆیان لەگەڵ رێنماییەکانی ئەم یاساییە بگونجێنن".

ئاماژەی بەوەشکرد "وەزارەتی رۆشنبیری بە هاوکاری وەزارەتی شارەوانی دەبێت رێنمایی پێویست دەربکەن بۆ جێبەجێکردنی یاساکە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان