کوردستانی

په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندی دانووستانكاری حكومه‌تی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندی دانووستانكاری حكومه‌تی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌
مه‌ودا میدیا-

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 23ی كانونی دووه‌می 2020 په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه‌، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌ ده‌بێت له‌گه‌ڵ شاندی دانووستانكاری حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر 2 خاڵ ده‌بێت.

خاڵی یه‌كه‌می كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان بریتیه‌ له‌ ئاماده‌بوونی شاندی دانووستانكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی تایبه‌ت به‌ پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی ساڵی 2020 و دۆسیه‌ی نه‌وت.

خاڵی دووه‌می كارنامه‌ی دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان تایبه‌ته‌ به‌ خستنه‌ڕووی بیرۆكه‌ی دكتۆر گه‌لاوێژ عوبه‌ید عوسمان، په‌یوه‌ست به‌ دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری راوێژكاریی بۆماوه‌یی نیشتمانی له‌به‌ر زۆربوونی رێژه‌ی منداڵی ناكام و نه‌خۆشییه‌ بۆماوه‌ییه‌كان.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان