هاوکار عیزەت میکە
بەسە ئیتر
هێشتا بەس نییە، ئەم نمایشە هێڵنج ئاوەرە کۆتایی نەهات؟
شەڕە زرتانێی هابیل و قابیل هەر نەبڕایەوە؟
پەردەی وەهمکرد لەسەر عەورەتیان تڵیشی نەبرد و هەڵنەدرایەوە؟
ئەمە یەکێکە لە هۆنراوەکانی عەبدوڵڵا پەشێوی شاعیر کە بۆ ساڵانێکی زۆر پێش ئێشتا نووسراوە، بەڵام هەرکات سەیری رووداوەکان و واقیعی هەرێمی کوردستان و پەیوەندیی نێوان هێزە سیاسییەکان، بەتایبەت پارتی و یەکێتی بکەیت هەمان ئەو دێڕە هۆنراوەیە بۆ ئەو واقیعەش دەبێت و گوزارشت لە رووداوەکانی ئەو کاتە دەکات کە ئەو هۆنراوەیەی تیادا دەخوێنیتەوە.
ساڵانێکی دوور و درێژە و هەر لە سەرەتای سەرهەڵدانی شۆڕش و بەرخودانی کوردەوە کێشە و ململانێ و ئاڵۆزیی لەنێوان بەشە جیاوازەکاندا هاتووەتە ئاراوە و زۆرکات سەری کێشاوە بۆ شەڕ و ئاڵۆزیی کردەیی و جنێو و جۆرەها قسەی نەشیاو بە یەکتر "هەروەک ئەوەی لە کتێبی بیرەوەریی سیاسییەکاندا دەیخوێنینەوە".
زۆر کات و لە زۆر وێستگەدا شەڕی راگەیاندن و هێرشی میدیایی و قسەی سەرکردەکان لە میدیا ناوخۆیی و جیهانییەکانەوە بووەتە مایەی نانەوەی ئاشوبێکی گەورەتر و وێڕای زیانە گیانی و مادییەکان، زیانی دەروونی و ئارامی کۆمەڵگەشی بەدوای خۆیدا هێناوە.
شەڕی ناوخۆ یەکێکە لەو بەریەککەوتنانەی کە لەماوەی ساڵانی بەردەوامبونیدا لەلایەن سەرکردە سیاسی و سەربازیەکانی ئەوکاتەوە جۆرەها قسەی نەشیاو و هێرشی توند کراوەتە سەر یەکتر، تا ئەوەی گەیشتووەتە سنووری هێرشکردنە سەر ژن و دایک و خوشکی یەکتر وەک کەرەستەیەکی جەنگ و لە ژێر ئەو کولتوورە ناشیرینەی کە لە کۆمەڵگەدا هەبووە.
هەموو ئەو رووداوانەی ئێستا روودەدەن و بەریەککەوتنی میدیایی و شەڕی راگەیاندنی لێدەکەوێتەوە درێژەی ئەو شەڕەیە کە زیاد لە 70 ساڵ بەر لە ئێستاوە سەریهەڵداوە لەنێوان نەوەی یەکەمی ئەو سەرکردانە دروستبووە کە ئێستا نەوەی سێیەمیان فەرمانڕەوان لە هەرێم.
ئێستا و ماوەی چەند رۆژێکە بەجۆرێکی تر دیسانەوە هێرشی میدیایی و لێدوانی توند و یەکتر بەدرۆخستنەوە لەلایەن کارەکتەرە باڵاکانی دوو هێزی دەسەڵاتەوە سەریهەڵداوەتەوە و دیسانەوە ئاژاوەیەکی سیاسی- کۆمەڵایەتی دروستبووەتەوە.
ئەم شەڕەی راگەیاندن و یەکتر تۆمەتبارکردن و جنێودان بە یەکەی کە ئێستا لەلایەن سەرکردە باڵاکان و میدیا دەستەمۆکانیان و کادرانی حزب و حکومەتەوە دەکرێتە سەر یەکتر و پەلاماری پیرۆزییەکانی یەکتر دەدەن، هەموو ئەو لێدوان و قسە و تەشهیرەی کە لەسەر رزگارکردنی بستە خاکێک لەلایەن ئەم یان ئەویانەوە دەبێتە مایەی نانەوەی پشێویی کۆمەڵگە و دەروونی تاک بە تاکی ئەم کۆمەڵگەیە ئازار دەدات لە پای چی؟
ئاخر مەخمور هەرکەس ئازادی کردبێت کەی کێشەیە؟ تۆ بیت یان ئەو، ئەوەی گرنگە ئێستا مەخمور ئازادە و هەولێر پارێزراوە و سلێمانێش ئارام! بۆ ناتوانن تەنها یەکجار بەو نەفەسە بیربکەنەوە کە گرنگ ئەنجامەکەیە نەک ئەوەی کێ کارەکەی کردووە؟
کەرکوک کە ئێستا سەرکردەکانی هەردوولاتان بە داگیرکراو ناوی دەبەن چ گرنگییەکی هەیە کێ بووەتە هۆی داگیرکردنی؟ گرنگ ئەوەیە ئێستا رۆڵەکانی نەتەوەی کورد لەوێ ئازار دەچێژن و رۆژانە سوکایەتی بە پیرۆزییەکانیان دەکرێت لە گەورەوە بۆ بچوک، ئیتر هەرکەس رادەستی کردبێت چ گرنگی هەیە سەوز بێت یان زەرد؟
ئێوە لەتاو ئەوەی کە هێرشێکی توندتر بکەنە سەر یەکتر دیمەنی ناو کۆبوونەوە زۆر داخراو و هەستیارەکانی خۆتان و سەرکردەکانتان بۆ رایگشتی دەگێڕنەوە و پیشانی دەدەن کام سەرکردە لەو حاڵەتەدا دۆخی چۆن بووە و ئەویتریان چی وتوە و ئەمی تریان چیکردووە؟
بۆ ناتوانن میدیا وەک خۆی بەکاربهێنن و دەیخەنە ناو ململانێ و کێشە ناڕەواکانتانەوە و دەیکەنە بەشێک لەو وێنە ناشیرینەی کە دەتانەوێت بینەخشێنن؟ مەگەر تێگەیشتنتان بۆ کرانەوە بە رووی میدیا و دروستکردنی میدیای زەبەلاح و جیهانگەراییدا هەر ئەمەبوو کە میدیا بکەنە داردەست و کەی ویستتان پەلاماری یەکتری پێبدەن؟
هێندەتان پارەی میللەت لە سپۆنسەرکردن و دروستکردنی پەیج و ئەکاونتدا خەرجکردووە بۆ هێرشکردنە سەر یەکتر، لێشاوێکتان لە خەڵکی جنێو و فرۆش و بێ مۆڕاڵی دوور لە ئەتەکێتی میدیایی درووستکردوە کە لە کاتە هەستیارەکاندا پەنایان دەبەنەبەر و دەیاندەن بە گژیەکدا.
ببینن هێندە لەناو خۆتاندا دژ بە یەک کارتان کرد و ململانێی ناشەریفانە و شەڕی راگەیاندنتان کرد، هێندەتان سوکایەتی بە رەمزەکانی یەکتر کرد ئەوەتا بێگانەشتان فێری ئەوە کرد هەریەکە و لەلایەکەوە سوکایەتی بە رەمزەکانتان بکەن، ئاخۆ لە خۆتان پرسیوە ئەمە چۆن روویدا و خەتای کێ بوو؟
دەی ئیتر بەسی بکەن و کۆتایی بەم ناتەبایی و دژایەتییە بهێنن و کورد وتەنی تابا و سەبا پێکەوە دابنیشن و ئەو هەرێمەی لەژێر دەستیاندایە بیپارێزن و بەڕێوەی ببەن، واز لە یەکتر شکاندن بهێنن.
بەسی بکەن و کۆتایی بەو بارە دەروونییە خراپە بهێنن کە بۆ هاوڵاتییانی بەش مەینەتی ئەم هەرێمەتان خوڵقاندووە.
بەسی بکەن و با چیدی خوێنی پێشمەرگە نەڕژێت و ئێوەش لەسەر دەستکەوتنی هەندێک دەستکەوت شەڕە جنێو و شەڕی میدیاتان بێت.
بەسی بکەن و با ئیتر رۆڵەی ئەم نیشتمانە لەتاو بێدادی و شەڕی ناڕەوای ئێوە سەری خۆی هەڵنەگرێت و شەپۆلەکانی ئیجە قوتیبدەن.
بەسی بکەن ئیتر خۆتان هێندە بچوک مەکەنەوە دۆستەکانی دوێنێتان ئەمڕۆ ببنە نەیار و سوکایاتی بە خۆتان و مێژوو و رەمزەکانتان بکەن.
بەسی بکەن بەس....