کوردستانی

بڕیاری سەربازیكردنی بە زۆر پەیڕەو دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیاری سەربازیكردنی بە زۆر پەیڕەو دەكرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرێتی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان بڕیاری بە زۆر سەربازیكردنی دەركرد و رایگەیاند لەژێر رۆشنایی پێویستی قۆناغەكە و لەسەر پێشنیازی زۆرینەی بەرپرسانی ناوچەكە ئەو بڕیارەیان دەركردووە.

بەپێی نووسراوێك كە مەودا میدیا وێنەیەكی بەدەستگەیشتووە تیایدا هاتووە بڕیارەكە لەژێر دروشم و ئامانجی "پێویستی بەرگریكردن لە خۆت" دەركراوە و بۆ ئەوەش ساڵ و تەمەنی سەربازیكردن دیاریكراوە.

لە بڕیارەكەدا هاتووە "ئەو تەمەنەی سەربازیكردنی بە زۆر دەیگرێتەوە بریتییە لە 1ی كانوونی دووەمی 1990، بەڵام ئەو كەسانە ناگرێتەوە كەوا پێش دەرچوونی بڕیارەكە سەربازییان كردووە".

بەڕێوەبەرێتی خۆسەر دەسەڵاتی رەسمییە لە رۆژئاوای كوردستان و لەلایەن پارتی یەكێتی دیموكراتیك "پەیەدە" سەرپەرشتی دەكرێت و تیایدا عەرەب و توركمان و ئاشووری و چەند پێكهاتەیەكی دیكەی نەتەوەیی و ئایینی لە بەڕێوەبردنیدا بەشدارن. 

دەقی نووسراوەكەی بەڕێوەبەرێتی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان