عیراقی
سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ: شیعه شكستی هێناوه له حوكمڕانیكردنی عیراقدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق پێی وایه شیعه توانای حوكمڕانی كردنی عیراقییان نیه و كێشه و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ش ئه‌م راستییه‌یان روونتر كردووه‌ته‌وه، باس له‌وه‌ش ده‌كات هه‌موو شیعه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانین هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق بچنه ده‌ره‌وه.
سه‌لیم شوشكه‌یی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به مه‌ودا میدیای راگه‌یاند "كێشه و ئاڵۆزییه‌كانی عیراق ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه شیعه توانای حوكمڕانیكردنی ئه‌م وڵاته‌یان نیه، ئه‌گه‌ر بیان توانییایه به باشی و عاقڵی حوكمڕانی عیراق بكه‌ن، خه‌ڵك لێیان نه‌ده‌هاته سه‌ر شه‌قام و باره‌گاكانیانی نه‌ده‌سووتاند".
له‌باره‌ی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق وتی "به‌شی زۆری لایه‌نه سیاسییه‌كان رێككه‌وتوون ته‌نها سائیرون ماوه‌ته‌وه بۆ دیاری كردنی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌و دوو كاندیده‌ش كه دیاری كراون واته(عه‌لی شوكری و محه‌مه‌د عه‌لاوی)هه‌ردووكیان كاندیدی به‌هێزن بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، پێم وایه له ماوه‌ی كه‌متر له‌مانگێكی تر پرسی دانانی سه‌رۆك وه‌زیران یه‌كلایی ده‌بێته‌وه".
سه‌لیم شوشكه‌یی وتیشی "له باره‌ی چوونه ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق شیعه‌كان بوونه‌ته دوو به‌ش به‌شێكیان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكا بچنه ده‌ره‌وه، به‌شێكیشیان له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكادان، بۆیه پێم وانیه ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی وه‌ك ده‌وترێت رۆژی هه‌ینی به‌ڕێوه ده‌چێت زۆر قه‌ره‌باڵغ بێت و خۆپیشاندانی ملیۆنی بكرێت بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق".