کوردستانی

به‌فر رێگای حاجی ئۆمه‌رانی داخست

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌فر رێگای حاجی ئۆمه‌رانی داخست
مه‌ودا میدیا-

به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی سه‌رما و به‌فربارینه‌ی ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه‌، كۆمه‌ڵگای گومرگی حاجی ئۆمه‌ران گرفتی هاتووچۆی بۆ دروست بووه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ رێگاكه‌ داخراوه‌.

به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌فرێكی زۆر باریوه‌ له‌ ئێستادا هاتووچۆی ئۆتۆمبیل و جموجوڵی بازرگانی له‌ مه‌رزی حاجی ئۆمه‌ران راوه‌ستاوه‌، گه‌شتیاران و بازرگانان ناتوانن هاتووچۆ بكه‌ن.

ئیداره‌ی قه‌زای چۆمان له‌به‌ر سه‌لامه‌تی گیانی شوفێران و هاوڵاتیان داوا له‌و شوفێرانه‌ ده‌كات كه‌ هاتووچۆی رێگاكانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ده‌كه‌ن زنجیر ببه‌ستن به‌پێچه‌وانه‌وه‌ تووشی سزای هاتووچۆ ده‌بنه‌وه‌. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان