کوردستانی

مەلا هەڵۆ: من دوژمنی هیچ ئافرەتێکی سفور نیم

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەلا هەڵۆ: من دوژمنی هیچ ئافرەتێکی سفور نیم
مەودا میدیا-

دوێنێ لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک مەلا هەڵۆ حەمە رەشید پۆستێکی کردبوو سەبارەت بەو پیاوانەی کە رێگە دەدەن ژنەکانیان سفور بن سەبارەت بەو پۆستە ئەو مامۆستا ئایینییە دەڵێت "ئەو پۆستەی لەسەر ئافرەتی سفور کراوە من خۆم نەمکردووە ئەدمینێکم کردوویەتی".

هەڵۆ حەمە رەشید، مامۆستای ئاینی لە میانەی بەشداریکردنی کە بەرنامەی تاوتوێی کەناڵی ئێن ئاڕتی رایگەیاند "ئەو پۆستەی لەسەر ئافرەتی سفور کراوە من خۆم نەمکردووە ئەدمینێکم کردوویەتی، هەروەها خۆشم رێگەم بە ئەدمینەکەم نەیا داوای لێبوردن بکات وتم بزانم کاردانەوەی خەڵک چی دەبێت".


ئاماژەی بەوەشکرد "من دوژمنی هیچ ئافرەتێکی سفورنیم، هەروەها پێڵاوی هەر ئافرەتێکی سفوریش ماچ دەکەم کە بڵێت دەبمە حیجاب".

ناوبراو وتیشی "کێشەم نییە هەرکەسێک لەسەر ئەو پۆستە سکاڵام لەسەر تۆمار دەکات با بیکات".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال