کوردستانی
هۆکاری بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان بەشێوەیەکی داخراو ئاشکرا دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر دوو تەوەر کرا کە یەکێک لە تەوەرەکان شاندی دانوستاندكاری حكومهتی ههرێمی كوردستان دهرئهنجامی كۆبوونهوهكانیان لهگهڵ حكومهتی فیدرالی سهبارهت به (پڕۆژه بودجهی ساڵی 2020 و كهیسی نهوت) خستەڕوو ، هەروەها کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان بەشێوەیەکی داخراو بەڕیوەچوو.
عوسمان کەریم سوارە، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان سەبارەت بەوەی بۆچی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان بەشێوەیەکی داخراو بەڕێوەچوو بە مەودا میدیای راگەیاند "کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان پەیوەندیی بەهەندێک شتی تایبەتەوە هەبوو، هەروەها پەیوەندیی بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عیراقەوە هەبوو بۆیە خرایە دەنگدانەوە کە کۆبوونەوەکە بە داخراوی بەڕێوە بچێت بە زۆرینەی دەنگ بڕیار درا کۆبوونەوەکە داخراو بێت".
ئاماژەی بەوەشکرد ''تاوەکو ئێستا پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا باشن، ئەگەر عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕیکەری عیراق لە شوێنی خۆی بمێنێتەوە رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا بەشێوەیەکی باش تێپەڕێت، بەڵام نازانرێت ئەگەر عادل عەبدولمەهدی بگۆڕێت رێککەوتنەکە بەکوێ دەگات".
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان وتیشی "تاوەکو ئێستا ئەو رێککەوتنە نەچووەتە پەرلەمانی عیراق بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدات، بۆیە نازانرێت پەرلەمانی عیراق دەنگ بە رێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا دەدات".