کوردستانی
دواین زانیاری سەبارەت بە دەستپێکردنی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری شاری سلێمانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان و راژەی گشتی سەردانی شاری سلێمانی کرد و لەگەڵ دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی کۆبووەوە و سەبارەت بە چەند پرسێک گفتوگۆیان کرد.
رێباز حەملان لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نووسیویەتی "لە کۆبوونەوەکەدا بەگرنگی باسی وەبەرھێنان و خستنەوەگەڕی پرۆژە خزمەتگوزارییەکانمان کرد لەو پارێزگایە، لە نێوانیشیاندا شەقامی 100 مەتری سلێمانی و چارەسەرکردنی بەپەلەی ئەو کێشە ئیداری و یاساییانەی کە لەو پرۆژەیەدا ھەیە".
مەودا میدیا بۆ زانیاری زیاتر سەبارەت بە گفتوگۆکانی نێوان پارێزگاری سلێمانی و یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی شەقامی 100 مەتری شاری سلێمانی پەیوەندیی بە بەڕێوبەرایەتی گشتی رێگاوبان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوونی شاری سلێمانی و ئەندامێکی لیژنەی شارەوانی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کرد، بەڵام هیچیان زانیارییان لەوبارەیەوە لانەبوو.
بەپێی نووسراوێک کە واژووی بریکاری وەزارەتی پلاندانانی لەسەرە دەست مەودا میدیا کەوتووە لە بوودجەی 2019 بڕی 90 ملیاری دیناری عیراقی بۆ پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی تەرخان کراوە لەئێستاشدا لە 2020ین، بەڵام دەست بەجێبەجێکردنە پڕۆژەکە نەکراوە لەکاتێکدا بڕیاربوو گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان ئەم پڕۆژەیە جێبەجێبکەن، بەڵام لە ئێستادا روون نیە کام کۆمپانیا کار لە پڕۆژەکەدا دەکات .