کوردستانی
زیادبوونی هێزەکانی پێشمەرگە کاریگەری لەسەر جموجۆڵەکانی چەکدارانی داعش دروستکردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لە ماوەی رابردوودا جموجۆڵی چەکدارانی داعش لە سنووری ناحیەی کوڵەجۆی سەر بە ئیدارەی گەرمیان بەشێوەیەکی بارچاوبوو، بەڵام لەدوای ئەوەی هێزی زیاتری پێشمەرگە بۆ ئەو ناوچانە رەوانە کران لە ئێستادا بارودۆخی ئەو سنوورە ئارامە.
عەمید کەمال مەحمود، فەرماندەی لیوای 5ی هێزەکانی پێشمەرگە لە ناحیەی کوڵەجۆ بە مەودا میدیای راگەیاند ''ئێمە لە سنووری کوڵەجۆ ناتوانین بڵێین جموجۆڵی داعش کۆتایی هاتووە، چونکە داعش خۆی بۆخۆی بوونی هەر هەیە و هەتاوەکو کێشەی سوننە و شیعە کێشەکانی عیراق بوونی هەبێت داعشیش بوونی دەبێت و تەنانەت هاوپەیمانانیش دەلێن داعش کۆتایی نەهاتووە".
عەمید کەمال وتیشی "لە سنووری کوڵەجۆ ئەو چەکدارانە هیچ پێگەیەکیان نییە، بەڵام ئەو چەکدارانە سوود لەو بۆشاییە ئەمنییە دەبینن کە لەنێوان هێزی عیراقی و پێشمەرگەدا هەیە، هەروەها هەندێک لە دێهاتە عەرەبەکان هاوکاری ئەو چەکدارانەن".
ئەوەشی خستەڕوو "لەدوای زیادکردنی هێزی پێشمەرگە لەو ناوچانە و زیادکردنی بنکە سەربازییەکانمان لە ئێستادا باردۆخی ئەو ناوچایە زۆر هێمن و جموجۆڵی داعش کەمیکردووە".
هاوکات مەریوان جەمال کوێخا، هاوڵاتییەکی ناحییەی کوڵەجۆیە و بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ئێستادا بەهۆی هەبوونی هێزی زیاتری پێشمەرگە ناحیەی کوڵەجۆ زۆر ئارامە و چەکدارانی داعش جموجۆڵیان نییە".