کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی: مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عیراق پێویسته‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


نێچیرڤان بارزانی: مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عیراق پێویسته‌
مه‌ودا میدیا-

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عیراق به‌پێویست ده‌زانێت و پێی وایه‌ داعش هێشتا مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه‌ له‌سه‌ر عیراق و كوردستان.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 24ی كانونی دووه‌می 2020 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستانی له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عیراق ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند "ئه‌م هێزانه‌ له‌سه‌ر داوای به‌غدا بۆ یارمه‌تیدانی عیراق هاتوون، مانه‌وه‌یان بۆبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش پێویسته‌، چونكه‌ داعش بۆ عیراق و كوردستان مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه‌، مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا پێویسته‌ تا ئه‌و كاته‌ی داعش به‌ته‌واوی كۆتایی دێت".

ده‌رباره‌ی به‌شداری كردنی شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆڕبه‌ندی ئابووری داڤۆس سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وتی "به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌لایه‌ن كۆڕبه‌ندی داڤۆسه‌وه‌ بانگهێشتكرابووین، ده‌رفه‌تێك بوو تا روانگه‌ی خۆمان له‌سه‌ر ره‌وشی هه‌رێم و پێشهاته‌كانی ئه‌مڕۆی عیراق له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی گه‌وره‌ی وڵاتانی دیكه‌ باس بكه‌ین، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و ژماره‌یه‌ك له‌ گه‌وره‌ به‌رپرسانی تر كۆبووینه‌وه‌، هه‌رێم وه‌ك پێگه‌ی خۆی له‌ چوارچێوه‌ی عیراقدا و به‌پێی ده‌ستووری عیراق جێگه‌ی بایه‌خی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان