کوردستانی
په‌روه‌رده‌ی شارێكی هه‌رێم 3 رۆژ پشووی راگه‌یاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی به‌فر و بارانبارینه‌ی رووی له‌ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان كردووه، بووه‌ته هۆی نزم بوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، له به‌شێك له ناوچه شاخاوییه‌كان زیاتر له 50 سم به‌فر باریوه.
به‌فر بارین رێگه‌ی سه‌ره‌كی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی له سنوری پارێزگای دهۆك داخستووه و له ناوچه شاخاوییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه زیاتر له 50 سم به‌فر باریوه، له‌لایه‌كی تره‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی چۆمان رایگه‌یاند "له سنوری حاجی ئۆمه‌ران ماوه‌ی 3 رۆژ كراوه‌ته پشوو بۆ قوتابخانه و خوێندنگاكانی ئه‌و سنووره".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند "له ناوچه‌كانی هه‌ردوو پارێزگای سلێمانی و دهۆك پله‌ی گه‌رما پێشبینی ده‌كرێت پله‌كانی گه‌رما بۆخوار پله‌ی 0 سیلیزیی دابه‌زێت و له سه‌نته‌ری شاری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه ئه‌مشه‌و به‌فر ببارێت".