کوردستانی

بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە هەولێر قوتابخانەیەک داخرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە هەولێر قوتابخانەیەک داخرا
مەودا میدیا-

بەهۆی تووشبوونی ژمارەیەک لە مامۆستا و خوێندکار لە قوتابخانەی مەولەوی لە گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر داخرا، لە پێناو سەلامەتی گیانی خوێندکارەکانی دیکە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، قوتابخانەی مەولەوی لە گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر بەهۆی ئەوەی ژمارەیەک مامۆستا و خوێندکار تیادا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون داخرا.

ئەمەش دوای ئەو بڕیارەی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دێت کە ئاماژەیان بەوەكردبوو، ئەگەر لە ھەر پۆلێكدا خوێندکارێک تووشی كۆرۆنا بوو پۆلەكە دادەخرێت. ئەگەر پێنج حاڵەتی كۆرۆناش تۆمار كرا، قوتابخانەكە دادەخرێت.

س.س
Qaiwan
Qaiwan