وەرزش
یه‌کێتى تۆپی پێی کوردستان بڕیار و راسپارده‌ى نوێی ده‌رکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودامیدیا - سه‌باح خدر
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30/11/2019 به ئاماده‌بوونى سه‌رۆک و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌کانى، یه‌کێتى تۆپی پێی کوردستان کۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ى خواره‌وه‌ى ده‌رکرد:
1- به پێی رێنمایی یه‌کێتییه‌که‌مان، ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى کارگێری یانه‌کان به هیچ شێوه‌یه‌ک بۆیان نییه له کاتى یارییدا کارى مه‌شق و راهێنان به تیپه‌کانیان بکه‌ن و به هه‌موو شێوه‌یه‌ک قه‌ده‌غه‌یه.
2- په‌سندکردنى بڕیارى لێژنه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندن و چاودێرى ناوبژیوانانى کوردستان، به راگرتنى ناوبژیوانى ناوه‌ڕاست (دڵشێر عومه‌ر) بۆ دوو هه‌فته له به‌رێوه‌بردنى یاری، ئه‌مه‌یش له‌به‌ر هه‌ڵه‌ى زه‌قى ناوبراو له یارى نێوان ده‌ربه‌ندیخان و زاخۆ له گه‌ڕى پێنجه‌مى خولى نایابى کوردستان.
3- ئاگادارى سه‌رجه‌م یاریزانانى فوتساڵى کچانى کوردستان ده‌که‌ینه‌وه، پێویسته پابه‌ندى ئه‌م رێنماییانه‌ى خواره‌وه بن و وه‌ک خۆى جێبه‌جێی بکه‌ن:
ڕ- یاریزانانى فوتساڵى کچانى کوردستان، به هیچ شێوه‌یه‌ک بۆیان نییه یاری له یاریگه‌ى کراوه (11 یاریزانى) بکه‌ن.
ب- یاریزانانى فوتساڵى کچانى کوردستان، بۆیان نییه به‌بێ ره‌زامه‌ندى و ئاگادارى یه‌کێتى تۆپی پێی کوردستان په‌یوه‌ندى به هه‌ڵبژارده‌کان بکه‌ن.
4- رۆژى سێشه‌ممه 10/12/2019 تاقیکردنه‌وه‌ى تیۆرى و جه‌سته‌یی ناوبژیوانانى فوتساڵى کوردستان له هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێت.
5- ئاگادارى یانه‌ى هه‌ڵه‌بجه ده‌که‌ینه‌وه، پێویسته له یارییه‌کانى داهاتووى یانه‌که‌یان، ژوورى شایسته و کۆنترۆڵکراو بۆ تیپى میوان و ده‌سته‌ى ناوبژیوانان و سه‌رپه‌رشتیارى یارى ئاماده بکه‌ن.
6- نووسراوى یانه‌ى ئاڵتون کۆپرى به ژماره 79 له 30/11/2019 په‌سندکرا، که داوایان کردبوو یارییه‌کانیان له خولى پله‌یه‌کى کوردستان، له یاریگه‌ى (نه‌وت) له شارى که‌رکووک ئه‌نجام بده‌ن.
7- یارییه‌کانى گه‌ڕى دووه‌مى خولى پله‌یه‌کى کوردستان، له رۆژى سێشه‌ممه 3/12/2019 ئه‌نجام ده‌درێت.