کوردستانی

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتیی یەکێتی ئەنجام نادرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتیی یەکێتی ئەنجام نادرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

لەکاتێکدا بڕیاربوو ئەمڕۆ ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کۆبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر هەمواری پەیڕەوی ناوخۆ، بەڵام کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ ناکرێت و ئەندامێکی ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتیی یەکێتی هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.

رابیحە حەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتیی یەکێتی ناکرێت".

سەبارەت بە هۆکاری ئەنجام نەدانی کۆبوونەوەکە وتی "تەنها هۆکار ئەوەیە کە کارەکانی لیژنەی هەمواری پەیڕەوی ناوخۆ کۆتایی نەهاتووە و چەند رۆژێکی دیکەی دەوێت".

رابیحە حەمەد ئاماژەی بەوەشکرد "بە دڵنیاییەوە ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتیی یەکێتی لەم هەفتەیەدا کۆدەبێتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا رۆژەکەی دیاری نەکراوە".

لەبارەی کاری لیژنەی هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی ئەوەشی خستەڕوو "کاری لیژنەکە زۆر بەباشی بەڕێوە دەچێت و هیچ کێشەیەکی نییە".

جێگای ئاماژەیە، ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتیی یەکێتی لە یەکەم کۆبوونەوەی خۆیدا لیژنەیەکی 20 کەسی پکهێنا بۆ هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان