کوردستانی

وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران روونکردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا- سۆما خالید

وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایدەگەێنێت بەهـۆی بارینی بەفر لە ناوچەکە بۆ ماوەی سـێ رۆژ ئاستەنگی دروسـت کردبوو ئاماژەی بەوەشکرد هیچ رووداوێکی نەخوازراو رووینەداوە.

سـیروان حسێن, وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئومەران بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهـۆی بارینی بەفر لە ناوچەکە بۆ ماوەی سـێ رۆژ ئاستەنگی لەبەردەم هاتووچۆ کردنی شوفێران و هاوڵاتیان دروسـت کردبو،  بەڵام لە ئێستادا بارودۆخ ئاسـاییە".

وتیشی "خۆشبەختانە هیچ رووداوێکی نەخوازراو لەماوەی ئەم چەند رۆژە رووی نەداوە و لە لایەن تیمەکانی بەفر رامالینەوە رێگاکان پاک کراونەتەوە".

دەروەازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران کە دەکەوێتە رێگای سەرەکی قەزای چۆمان کە ساڵانە بەفرێکی زۆری لێدەبارێت بەمەش ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ بازرگانان و هاوڵاتیان دروست دەبێت.
Qaiwan
Qaiwan