کوردستانی

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی مەشق و راهێنانەکانی دەستپێکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوپەیمانی نێودەوڵەتی مەشق و راهێنانەکانی دەستپێکردەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەهۆی رووداوەکانی ئەم دواییەی عیراق وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی مەشق و راهێنانیان بە هێزەکانی پێشمەرگە راگرت ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەش دەڵێت "لە ئێستادا مەشق و راهێنانەکان دەستیان پێکردووەتەوە". 

جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تەنها بۆ ماوەی یەک هەفتە مەشق و راهێنانیان بە هێزەکانی پێشمەرگە راگرت".


ئاماژەی بەوەشکرد "لە شەممەی رابردووەوە وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەستیانکردووەتەوە بە مەشق و راهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە و لە ئێستادا هیچ کێشەیەک نییە و مەشق و راهێنانەکان بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچن".

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە سەرەتای ساڵی نوێوە لە عیراق کۆمەلێک رووداوی نەخوازراو روویدا بەهۆی ناکۆکی نێوان ئەمریکا و ئێران، ئەمەش وایکرد وڵاتانی هاوپەیمانان مەشق و راهێنانەکانیان بە هێزەکانی عیراق و پێشمەرگە رابگرن.
Qaiwan
Qaiwan