کوردستانی
"كورد له كه‌ركوك رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره ده‌بێته‌وه"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ده‌ڵێت له پرۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتی عیراقدا مه‌ترسی زۆر له‌سه‌ر پێكهاته‌ی كورد هه‌یه له پارێزگای كه‌ركوك، باس له‌وه‌ش ده‌كات پێویسته لایه‌نه كوردییه‌كان میكانیزمێك بدۆزنه‌وه بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و مه‌ترسییه.
جوان حه‌سه‌ن زه‌نگه‌نه، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی به مه‌ودا میدیای راگه‌یاند "له پرۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتی عیراقدا مه‌ترسییه‌كی زۆر له‌سه‌ر رێژه‌ی كورد له كه‌ركوك دروست ده‌بێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆری عه‌ره‌ب له ده‌ره‌وه‌ی كه‌ركوكه‌وه هاتوون یان هێنراون بۆ ناو كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری".
جوان حه‌سه‌ن زه‌نگه‌نه، وتی "كورد پێویسته به‌ر له پرۆسه‌ی سه‌رژمێری بزانێت له‌سه‌ر چ پێوه‌رێك پرۆسه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت ئایا به‌پێی فۆرمی بایه‌عییه یان به‌پێی نیشته‌جێبوونه، ئه‌گه‌ر پێوه‌ری سه‌رژمێرییه‌كه به‌و جۆره بێت كه ئه‌و كه‌سه‌ی كه له رۆژی سه‌رژمێرییه‌كه له چ شوێنێك بوو به دانیشتووی ئه‌و شوێنه ئه‌ژمار بكرێت كورد له كه‌ركوك زه‌ره‌ره‌مه‌ندی گه‌وره ده‌بێت".