کوردستانی

مه‌سروربارزانی و مه‌ولود چاوشئۆغڵو په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


مه‌سروربارزانی و مه‌ولود چاوشئۆغڵو په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا
مه‌ودا میدیا-

مه‌سروربارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و مه‌ولود چاوشئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوسۆزی خۆی بۆ كه‌سوكاری قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی باكوری كوردستان ده‌ربڕیوه‌.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 25ی كانونی دووه‌می 2020 مه‌سروربارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و مه‌ولود چاوشئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا هاوسۆزی خۆی بۆ كه‌سوكاری قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی شاری خارپێت و ده‌وروبه‌ری له‌ باكوری كوردستان ده‌ربڕی و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی بۆ برینداره‌كان خواست.

شه‌وی رابردوو بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 6,8 پله‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر شاری خارپێتی له‌ باكوری كوردستان هه‌ژاند و به‌هۆیه‌وه‌ تا ئێستا 22 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و زیاتر له‌ هه‌زار و 240 كه‌سیش برینداربوون.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان