کوردستانی

له‌باره‌ی بوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر تونێلی ده‌ربه‌ندیخان روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌باره‌ی بوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر تونێلی ده‌ربه‌ندیخان روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت
مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هه‌ر رووداوێكی وه‌ك دابه‌زین یان دروست بوونی چاڵ له‌ شاخی به‌رانان روویدابێت هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر تونێلی ده‌ربه‌ندیخان دروست ناكات.

ره‌حمان خانی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان به‌ مه‌ودا میدیای راگه‌یاند "ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت گوایه‌ دابه‌زینێك له‌ شاخی به‌رانان هه‌یه‌ یان چاڵێك دروست بووه‌، ئه‌و دابه‌زینه‌ زۆر دووره‌ له‌ تونێلی ده‌ربه‌ندیخانه‌وه‌ و هیچ كاریگه‌ریه‌كی له‌سه‌ر تونێله‌كه‌ نابێت".

به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان وتی "سرووشتی پێكهاته‌ی ئه‌و به‌رده‌ی ئه‌و زنجیره‌ شاخه‌ی دروستكردووه‌ جۆرێكه‌ پێی ده‌وترێت لایمستۆن كه‌ له‌گه‌ڵ ئاو و هه‌وا و سارد و گه‌رمی كارلێكی كیمیایی دروست ده‌كات، به‌ تێپه‌ڕبوونی كات زۆر جار ئه‌شكه‌وت له‌و چیایانه‌ دروست ده‌بێت كه‌ پێكهاته‌كه‌ی له‌و جۆره‌ به‌رده‌یه‌، یان له‌كاتی باران بارین تووشی داڕووخان ده‌بێت".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان