ئابووری

نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە بەراورد بە رۆژانی رابردوودا

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە بەراورد بە رۆژانی رابردوودا
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی ئاداری 2021 نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە 68 دۆلار و 48 سەنتە، دوای ئەوەئ نرخی نەوت لە چاو دوێنێدا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمەریکیش لە بازاڕەکانى جیهاندا بە 64 دۆلار و 90 سەنت فرۆشراوە.

پێشتر وەزیری نەوتی عیراق لە 23ی مانگی ئابی ساڵی 2020دا پێشبینیی كردبوو عیراق تا ساڵی 2023 پێویستی بە هاوردەكردنی بەنزین نەمێنێت ناردنەدەرەوەی نەوتیش کەمبکاتەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت گۆڕانکاری گەورە لە بازاری جیهان دروستدەکات و کاریگەری گەورەشی لەسەر بەهای دراوە جیهانییەکان هەیە، لە ئادار و و نیسانی ساڵی رابردوودا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ خوار 26 دۆلار دابەزی.

 ک. ر
Qaiwan
Qaiwan