کوردستانی
ده‌ره‌نجامی لێكۆڵینه‌وه له گیان له ده‌ستدانی پێشمه‌رگه‌یه‌كی یه‌كێتی ده‌خرێته روو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوودا پێشمه‌رگه‌یه‌كی یه‌كێتی له زیندانی ئاسایشی هه‌ولێر گیانی له ده‌ستدا، له ئێستادا لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن له‌و رووداوه، سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش ده‌ڵێت گه‌شتوون به چه‌ند ده‌ره‌نجامێك له به‌دواداچوونه‌كانیاندا.
عوسمان كه‌ریم سواره، سه‌رۆكی ئه‌و لیژنه تایبه‌ته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی گیان له ده‌ستدانی مه‌جید هه‌روتی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێكیهێناوه به مه‌ودا میدیای راگه‌یاند "له چه‌ند رۆژی رابردوودا سه‌ردانی ئاسایشی گشتیمان له هه‌ولێر كردووه و سه‌ردانی ئاسایشی شه‌قڵاوه و ماڵی مه‌جید هه‌روتیمان كردووه و هه‌روه‌ها له هه‌ماهه‌نگیداین له‌گه‌ڵ پزیشكی دادوه‌ری هه‌ولێر و سلێمانی".
عوسمان كه‌ریم سواره، وتی "جگه له لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندی تریش بۆ ئه‌و رووداوه پێكهێنراوه كه له‌گه‌ڵ یه‌ك هه‌ماهه‌نگیمان هه‌یه، له ئێستادا له قۆناغی به‌دواداچوونداین، هه‌ركاتێك گه‌شتینه قۆناغی كۆتایی ده‌ره‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ین".
مه‌جید ئیبراهیم، ناسراو به مه‌جید هه‌روتی پێشمه‌رگه‌یه‌كی یه‌كێتی بوو له‌چه‌ند رۆژی رابردوو له‌لایه‌ن ئاسایشی پارتییه‌وه ده‌ستگیركرا، له زیندان گیانی له ده‌ستدا، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان گومانی له گیان له‌ده‌ستدانی پێشمه‌رگه‌كه‌ی له زیندانی ئاسایشی پارتی هه‌یه.