کوردستانی

بومه‌له‌رزه‌یه‌كی تر ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كه‌ی توركیای هه‌ژانده‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


بومه‌له‌رزه‌یه‌كی تر ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كه‌ی توركیای هه‌ژانده‌وه‌
مه‌ودا میدیا-

بومه‌له‌رزه‌یه‌كی تر پارێزگای خارپێتی له‌ باكوری كوردستان هه‌ژانده‌وه‌، كه‌ گوڕه‌كه‌ی 5,1 پله‌ بوو به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر تا ئێستا زیانه‌كانی نه‌زانراون.

له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا بۆ سێیه‌م جار بومه‌له‌رزه‌ ناوچه‌ی خارپێتی باكوری كوردستانی هه‌ژاند، به‌پێی زانیارییه‌كانی ناوه‌ندی بومه‌له‌رزه‌زانی توركیا بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و گوڕه‌كه‌ی 5,1 پله‌ بووه‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر و 15 كیلۆمه‌تر له‌قوڵایی زه‌ویدا روویداوه‌.

شه‌وی رابردوو بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 6,8 پله‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر شاری خارپێتی له‌ باكوری كوردستان هه‌ژاند و به‌هۆیه‌وه‌ تا ئێستا 29 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و زیاتر له‌ هه‌زار و 240 كه‌سیش برینداربوون.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن