کوردستانی

كه‌شناسی هه‌رێم هۆشداری ده‌دات

مەودا میدیا - سلێمانی |


كه‌شناسی هه‌رێم هۆشداری ده‌دات
مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم هۆشداری ده‌دات له‌ ئه‌گه‌ری دروست بوونی به‌سته‌ڵه‌ك و شه‌خته‌ له‌ به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی و دوو سبه‌ی.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا هاووڵاتیان ئاگادارده‌كاته‌وه‌ له‌ بوونی به‌سته‌ڵه‌ك و شه‌خته‌ له‌ به‌ره‌به‌یانی زووی سبه‌ی و دوو سبه‌ی واته‌ یه‌ك شه‌ممه‌ و دوو شه‌ممه‌، به‌تایبه‌تی له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان و قه‌زا و ناحیه‌ و گونده‌كان و سه‌نته‌ری پارێزگاكان.

 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم داوا له‌ شوفێران ده‌كات وریابن له‌ كاتی لێخوڕین به‌تایبه‌تی له‌ به‌ره‌به‌یاندا له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان و هه‌روه‌ها داوا له‌ دایكان و باوكان ده‌كات وریای منداڵه‌كانیان بن و ئامۆژگاریان بكه‌ن ئاگاداری خۆیان له‌ كاتی رۆشتن بۆ قوتابخانه‌، تا به‌دووربن له‌ مه‌ترسی خلیسكان و به‌ربوونه‌وه‌.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان