کوردستانی
تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ تونێلی دەربەندیخان بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک دادەخرێت بەهۆی کارکردن لە تونێلەکەدا لەلایەن کارەبای دەربەندیخانەوە.
هاتووچۆی دەربەندیخان، لە ئاگاداری نامەیەکادا بڵاویکردووەتەوە، کە ئەمڕۆ یەکشەممە ریکەوتی 26ی کانونی دووەمی 2020 کاتژمێر 10:00ی سەرلەبەیانی تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێکی نادیار بەهۆی بوونی شۆرتی کارەبا و بونی مەترسی لەسەر ئۆتۆمبێل.
ئاماژە بەوەشکراوە، هاتووچۆی بارهەڵگر لە هەردوو دیوی تونێڵ رادەگیرێت و بۆ ئۆتۆمبێلی بچوک هاتن لە سلێمانیەوە لەسەر بەنداوی دەربەندیخان دەبێت و رۆیشتنیش بۆ سلێمانی لەسەر شاخی بەرانان دەبێت.