عیراقی

پێش دەنگدان لەسەر بودجە 2021ی عیراق پێشنیازێکی نوێ دەدرێتە شاندی هەرێمی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێش دەنگدان لەسەر بودجە 2021ی عیراق پێشنیازێکی نوێ دەدرێتە شاندی هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بڕیارە ئەمڕۆ هەینی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراق بدرێت، پێش کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران لیژنەی دارایی لەگەڵ شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

ئارەزوو مەحمود، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیارە ئەمڕۆ هەینی 19ی ئاداری 2021 کاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەمەبەستی گفتوگۆکردن و دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراق کۆبێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "پێش کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران لیژنەی دارایی لەگەڵ  شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە پێشنیازێکی نوێ دەخرێتە بەردەم شاندی هەرێم کە ئەمشەو سەرۆکی فراکسیۆنەکان داویانەتە لیژنەی دارایی".

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وتی "ئەمڕۆ لیژنەی دارایی و شاندی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ لەسەر ئەو پێشنیاز و پرۆژە نوێیە دەکەن بۆ رێککەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عیراق، دواتر لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەنگی لەسەر دەدرێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان