کوردستانی
دواین زانیاری سەبارەت بە بەستنی کۆنگرەی پارتی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد
بڕیارە پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمساڵ چواردەیەمین کۆنگرەی حزبەکەی ببەستێت بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتیش دەڵیت "تاوەکو ئێستا کاتی بەستنی کۆنگرە دیاری نەکراوە".
خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاری داوە ئەمساڵ چواردەمین کۆنگرە ببەستێت، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک لەسەر کاتەکەی نەدراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "لیژنەیەک پێکهێنراوە بە بەڕێوەبردنی کارەکان و ئامادەکارییەکان بۆ بەستنی کۆنگرە".
ئەمەش لە کاتێکدایە، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق بڕیایدا کە سەرجەم حزبەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت کۆنگرە ببەستن، لە دوای بڕیارەکەش هەریەک لە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان و جوڵانەوەی نەوەی نوێ و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کۆنگرەی حزبەکانیان بەست.