کوردستانی
حکومەتی هەرێمی کوردستان و حزبەکان کەمتەرخەمن بەرانبەر بە هاوڵاتییان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لە ئێستادا رێژەی کۆچکردنی گەنجان لە هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوەی وڵات زیادیکردووە جێگری سەرۆکی لیژنهی کاروباری کۆمەڵایەتی و داكۆكی كردن له مافی ئافرهت و لە مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت هیچ لەو بەڵێنانە جێبەجێنەکراون کە دراون بە گەنجان و هاوڵاتییان نە لەلایەن حزبەکانەوە نە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە.
گوڵستان سەعید، جێگری سەرۆکی لیژنهی کاروباری کۆمەڵایەتی و داكۆكی كردن له مافی ئافرهت و لە مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیا راگەیاند "کۆچکردنی گەنجان تەنها لە هەرێمی کوردستان نییە بەڵکو لە کۆی جیهاندا بەتایبەت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست روو لە زیادبوونە ئەمەش لە پێناو گەڕانە بەدوای ژیانێکی خۆشتر و ئاسوودە تر".
ئەو پەرلەمانتارە وتیشی "دوو جۆر کاریگەری هەیە لەسەر هاوڵاتییان بۆ ئەوەی کۆچ بکەن، یەکێکیان کاریگەری لاوەکییە کە خۆی لە چاولیکەری دەبینێتەوە، هەروەها کاریگەری سەرەکیش نەبوونی هەلی کار و ئابوورییەکی بەهێزە بۆ گەنجان".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد "من وەک پەرلەمانتارێک بە سەرۆکایەتی پەرلەمانم راگەیاندووە کە لە هەڵسەنگاندنی کاروباری ئەم شەش مانگەی حکومەت هیچ لەو بەڵێنانە نەهاتوونەتە جێبەجێکردن کە دراون بە گەنجان و هاوڵاتییان نە لەلایەن حزبەکانەوە نە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە''.
داواشی کرد حکومەتی هەرێمی کوردستان هەنگاوەکانی خێرا بکات، بۆ ئەوەی هەلی کار و دڵنیایی و شکۆمەندی بۆ گەنج و تاکی کورد بەگەڕێتەوە لەم هەرێمەمدا، هەروەها تاوەکو هاوڵاتییان ئینتیمایان بۆ وڵات زیاتر ببێت.