کوردستانی
دوو کەس بەتۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕیوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیردنی دوو تۆمەتباری لەشاری سلێمانی راگەیاند کە دوو ئۆتۆمبێلیان دزیبوو دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکانیشدا گیراوە.
نەقیب سەركەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لەلایەن پۆلیسی شاری بابلەوە ئاگادار كراینەوە كە ئۆتۆمبێلێك لە جۆری لاندكرۆزەر لەو شارە دزراوەو گومانیان هەبوو كە بەرەو شارەكانی هەولێر و سلێمانی هێنرابێت، هێزەكانمان لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان و بەشی پۆلیسی فریاكەوتن ئاگادار كردەوە بۆ كۆكردنەوەی زانیاری و دەستپێكردنی لێكۆڵینەوەكان".
ئاماژەی بەوەشکر " رۆژی 2020/1/25 ئۆتۆمبێلەكە لە پێشانگایەكی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دۆزرایەوە و دەستی بەسەردا گیرا، ئەو كەسەش دەستگیركرا كە ئۆتۆمبێلەكەی پێبووە، ئێستا ئەو كەسە بە بڕیاری دادوەر بەندە".
نەقیب سەرکەوت وتیشی "رۆژی 2020/1/24 ئۆتۆمبێلێك لە شاری سلێمانی دزرابوو كە بە زۆر لە خاوەنەكەیان سەندبوو، پاش تۆمار كردنی سكاڵا لە بەشی پۆلیسی فریاكەوتن و نەهێشتنی تاوان لەلایەن شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەوە، لەماوەی چەند كاتژمێرێكی كەمدا توانرا ئۆتۆمبێلەكە بدۆزرێتەوەو دەستیبەسەردا بگیرێت و ئەو كەسەش دەستگیربكرێت كە ئۆتۆمبێلەكەی بردبوو".