کوردستانی
مەسرور بارزانی: پێویستە لەسەر بنەمایەکی زانستی و سەردەمیانە پێکهاتەکانی پێشمەرگە رێک بخرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ یەکشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە وەزیرانی پێشمەرگە، ناوخۆ و دارایی و ئابووری ئامادە بوون، پێداگریی لەسەر گرنگیی درێژەدان بە پرۆسەی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە چوارچێوەی هێڵە گشتییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و یاسای چاکسازی لە خانەنشین و مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان کرایەوە.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا "پێشمەرگە ناسنامەی گەلی کوردستانە و قوربانیدانەکانی جێی شانازیی خەڵکی کوردستان و ستایشی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە، بۆیە هەرچییەک لە تواناماندا بێت بۆ خزمەتکردنی پێشمەرگەی شایستە و راستەقینە دەکەین".
مەسرور بارزانی وتیشی "بۆ پێشخستنی هێزی پێشمەرگە پێویستە لەسەر بنەمایەکی زانستی و سەردەمیانە پێکهاتەکانی پێشمەرگە رێک بخرێتەوە".