وەرزش

ریاڵ مدرید گورزێکی کوشندەی بەردەکەوێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ریاڵ مدرید گورزێکی کوشندەی بەردەکەوێت
مەودا میدیا- سەباح خضر

لۆکا مۆدریجی کرواتی و یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی ریاڵ مەدرید کێشە بۆ یانەکەی دروست دەکات.

پێگەی دیفنساسنترال ئەوەی ئاشکراکردووە: بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید ترسیان لێ نیشتووە کە لۆکا مودریج تووشی پێکان بووبێت لە یاری هەڵبژاردەکەی لە رۆژی چوارشەممەی رابردوودا بەرانبەر بە هەڵبژاردەی سلۆڤینیا لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022ی قەتەر.

ئەو پێگەیە باسی لەوەشکردووە: کە ستافی پزیشکی یانەی ریاڵ مەدرید داوایان لە تیمی هەڵبژاردەی کرواتیا کردووە، کە راپۆرتێک لەسەر رەوشی مۆدریج ئامادەبکەن.

بەگوێرەی سەرچاوە رۆژنامەوانیەکانی تریش کە یانەی ریاڵ مەدرید لەوە دەترسێت کە مۆدریج نەتوانێت لە یارییەکانی داهاتووی ریاڵ مەدرید نەتوانێت ئامادەبێت،بەڵام پێدەچێت پێکانی ئەو یاریزانە سووک بێت.بۆیە مۆدریج دەتوانێت بەرانبەر بە هەڵبژاردەکانی قوبرس و ماڵتا ئامادە دەبێت.

لۆکا مۆدریج



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال