کوردستانی

پۆلیس چه‌ند تۆمه‌تبارێكی ده‌ستگیركرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیس چه‌ند تۆمه‌تبارێكی ده‌ستگیركرد
مه‌ودا میدیا-

پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌و 2 تۆمه‌تباره‌ی ده‌ستگیركرد كه‌ ئۆتۆمبیلێكی جۆری مێرسیدسیان له‌ شاری هه‌ولێر دزی بوو.

عه‌مید دلێر نه‌جات یاسین، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر له‌ لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن وتی " دوای ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێكی جۆری مێرسیدس له‌ شه‌قامی 60 مه‌تری هه‌ولێر له‌لایه‌ن 2 تۆمه‌تباره‌وه‌ دزرا، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ توانیمان ئۆتۆمبیله‌كه‌ بدۆزینه‌وه‌ و تۆمه‌تباره‌كانیش ده‌ستگیر بكه‌ین".

به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر وتیشی "له‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌دا بڕی 3 هه‌زار و 100 دۆلاری ئه‌مریكی و 80 هه‌زار دیناری عیراقی هه‌بووه‌ راده‌ستی خاوه‌نه‌كه‌ی كراوه‌ته‌وه‌".
Qaiwan
Qaiwan