کوردستانی

لێدوانی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له‌سه‌ر ده‌نگۆی داخستنی مزگه‌وته‌كان له‌ ره‌مه‌زاندا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لێدوانی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له‌سه‌ر ده‌نگۆی داخستنی مزگه‌وته‌كان له‌ ره‌مه‌زاندا

 مه‌ودا میدیا-
 
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر ده‌نگۆی داخستنی ده‌رگای مزگه‌وته‌كان له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا، زانیارى ئاشكراده‌كات و ده‌ڵێت، هه‌ر بڕیارێك لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بیدات پابه‌ندی ده‌بن.
 
نه‌به‌ز ئیسماعیل، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ مه‌ودا میدیای راگه‌یاند "هه‌ر بڕیارێك لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بیدات له‌سه‌ر داخستنی ده‌رگای مزگه‌وته‌كان یان به‌رده‌وامی له‌ كرانه‌وه‌یان، ئه‌وه‌ ئێمه‌ وه‌كو وه‌زاره‌ت پابه‌ندی ده‌بین".
 
راشیگه‌یاند "له‌ ئێستادا ده‌رگای ته‌واوی مزگه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ن و به‌رده‌وامیش رێنمایی ته‌ندروستیی له‌ مزگه‌وته‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه‌".
 
ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی كرد و كۆمه‌ڵێك بڕیاری ده‌ركرد، كه‌ دیارترینیان داخستنی ده‌رگای زانكۆ و په‌یمانگاكان تاوه‌كو رۆژی 10ی نیسانی داهاتوو بوو، له‌سه‌ر مزگه‌وته‌كانیش لیژنه‌كه‌ له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌یدا هیچ قسه‌یه‌كى نه‌كردووه‌.
 
هـ.ع
Qaiwan
Qaiwan