کوردستانی

پۆلیس ته‌قه‌ى له‌ دوو گه‌نجى ماتۆڕسوار كرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیس ته‌قه‌ى له‌ دوو گه‌نجى ماتۆڕسوار كرد

مه‌ودا میدیا-
  
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌ كه‌لار پۆلیس ته‌قه له‌ ماتۆڕسوارێك ده‌كات و دوو كه‌س بریندارده‌كات‌، وته‌بیژی پۆلیسی گه‌رمیانیش ئاشكرایده‌كات، ئه‌و پۆلیسه‌ی ته‌قه‌كه‌ی كردووه‌ ده‌ستگیركراوه‌.
 
عه‌لی جه‌مال قدووری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان، به‌ مه‌ودا میدیای راگه‌یاند "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 30ى ئادارى 2021، پاش ئه‌وه‌ی ماتۆڕسوارێك له‌ مه‌فره‌زه‌یه‌كی پۆلیسی  104 ناوه‌ستێت، پۆلیسێك ته‌قه‌ له‌ ماتۆڕسواره‌كه‌ ده‌كات و دوو كه‌سی برینداركردووه‌ كه‌ سه‌رنشین و شۆفێری ماتۆڕسكیله‌كه‌ بوون".
 
راشیگه‌یاند "ئه‌و دوو كه‌سه‌ی برینداربوون گه‌نجن و ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن".
 
قدووری، ئاشكراشیكرد "ئه‌و پۆلیسه‌ی ته‌قه‌ی كردووه‌ ته‌جاوزی سنوری ده‌سه‌ڵاتی خۆی كردووه‌ له‌ به‌كارهێنانی هێز و به‌ بڕیاری دادوه‌ر ده‌ستگیركراوه‌".
 
هـ.ع
 
Qaiwan
Qaiwan