عیراقی
سبەینێ دەنگ لەسەر بودجەی گشتیی عیراق دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە راگەیەندراوێكدا داوای لە پەرلەمانتاران كرد، سبەینێ چوارشەممە 30ی ئاداری2021، كاتژمێر 1ی نیوەڕۆ، ئامادەی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بن بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عیراق.
ئاماژە بەوەشدەکات، ناوی ئەندامانی ئامادەبوو و نائامادەبوو بۆ رای گشتی دەخرێتەڕوو.
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە راگەیەندراوەکەیدا ئاشکرایدەکات "لە بەرنامەی كاری دانیشتنی سبەینێ داوایەكی هێزە سیاسییەكان دەخرێتەڕوو كە بە واژۆی زیاتر لە 172 پەرلەمانتار پێشكەشكراوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەران".
ه.ع