کوردستانی

زانکۆی سلێمانی: خوێندنی خوێندکارانی چەند قۆناغێک بەردەوام دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانکۆی سلێمانی: خوێندنی خوێندکارانی چەند قۆناغێک بەردەوام دەبێت

مەودا میدیا

ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی، کۆمەڵێک بڕیاری نوێی سەبارەت بە خوێندن لە کۆلیج و بەشەکانی زانکۆکە دەرکرد و تاوەکو 10ی نیسان خوێندن رادەگیرێت، ئاماژە بەوەش دەکات خوێندنی خوێندکارانی دبلۆم و دکتۆرا و ماستەر بەشێوەی ئاوێتە بەردەوام دەبێت.

ئەمەش وردەکاری راگەیاندراوی زانکۆی سلێمانییە: 

1. خوێندنی وانەکان لە ناو کەمپەس بۆ سەرجەم کۆلێجەکانی زانکۆی سلێمانی لە سبەینێ 31ی ئاداری 2021 رادەگیرێت، تاوەکو 10ی نیسانی 2021، وە لە بەرامبەردا کۆلێجەکان درێژە بە خوێندنەکەیان دەدەن لەو ماوەدا بەشێوازی ئەلیکترۆنی یان ئۆنلاین.

2. تەواوی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی دادەخرێن تا رێکەوتی 10ی نیسانی 2021.

3. ھەر کۆلێجێک ھەردوو رۆژی  چوارشەممە یان پێنجشەممە تاقیکردنەوەیەکی پێشتریان ماوە، دەتوانن درێژە بە تاقیکردنەوەکانیان بدەن لە چوارچێوەی پابەندبوونی تەواو بە رێکارە تەندروستییەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

4. سەبارەت بە خوێندکارانی پرۆسەی خوێندنی (دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) خوێندنیان بەردەوام دەبێت وەک پێشتر بەشێوەی ئاوێتە، لەگەڵ جێبەجێکردنی تەواوی رێکارەکانی خۆپارێزی. 

5. ھەموو ئاھەنگ و کۆبوونەوە وێنەگرتنی دەرچوونی خوێندکاران لەناو کەمپەکانی زانکۆ یان بەسەرپەرشتی کۆلێجەکان رێگەپێدراو نییە. 

6. کافتریا و چێشتخانەکانی زانکۆ بە داخراوی دەمێننەوە.

7. سەبارەت بە مامۆستایان وفەرمانبەران لە سەرۆکایەتی و کۆلێجەکان و بەرێوەبەرایەتییەکاندا لەپێناو بەڕێکردنی کاروبارەکانی زانکۆدا دەوامی فەرمی درێژەی دەبێت لە رۆژانی یەکشەممە تا چوارشەممە بەرەچاوکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی و کەمکردنەوەی ژمارەی فەرمانبەران لە شوێنی کارەکانیان تاوەکو کەمترین بەریەککەوتن ھەبێت.
تێبینی:
ھەموو ئەم بریارانە تاوەکو 10ی نیسانی 2021 کاریان پێدەکرێت ودواتر  بڕیاری نوێیان لەبارەوە دەدرێت.

ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی
30ی ئاداری 2021

ه.ع
Qaiwan
Qaiwan