کوردستانی
نێچیرڤان بارزانی: ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندی رێككه‌وتن بێت له‌گه‌ڵ به‌غدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، پێویسته هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی رێككه‌وتن بێت له‌گه‌ڵ به‌غدا.
نێچیرڤان بارزانی، له گۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا ئه‌نجامیدا، وتی "سه‌باره‌ت به بودجه‌ی گشتی عیراق، هه‌رێمی كوردستان كێشه‌ی تێپه‌ڕاندنی بودجه‌ی نییه، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند بێت به‌و رێككه‌وتنه‌ی كه له‌نێوان حكومه‌تی كازمی و حكومه‌تی هه‌رێم كراوه".
وتیشی "ئێمه پێمانخۆشه هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق جێبه‌جێده‌كرێت نه‌ك به‌ته‌نها له هه‌رێمی كوردستان، په‌رله‌مانی عیراق ده‌بێت ئه‌م بابه‌ته گرنگ وه‌ربگرێت كه هاوڵاتیانی عیراق شایه‌نی ژیانێكی باشترن و ده‌بێت بابه‌تی بودجه تێپه‌ڕێنرێت".
بڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، له‌سه‌ر بودجه‌ى گشتى عیراق كۆببێته‌وه و ده‌نگی پێبدات كه‌یه‌كێك له‌ماده‌كان تایبه‌ته به هه‌رێمی كوردستان و شایسته داراییه‌كانی.
هـ.ع