کوردستانی

ئاسایشى راپه‌ڕین سێ هاككه‌ر و دوو دزى ده‌ستگیركرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


 ئاسایشى راپه‌ڕین سێ هاككه‌ر و دوو دزى ده‌ستگیركرد

مه‌ودا میدیا-
 
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین دەستگیرکردنی پێنج کەسی راگەیاند، کە سیانیان تۆمەتبارن بە هاککردن لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و دوانیشیان تۆمه‌تبارن به‌ دزینی ئۆتۆمبێلی مەلیکە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەرین، له‌ راگه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت "لە رۆژی 28 ى  ئادارى 2021، بە هاوکاری بەشی ئای تی هێزەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییمان توانیمان سێ تۆمەتبار دەستگیر بکەین، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان بۆ کرایەوە، بەپێی مادەی دوو لە یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیی راگیراون".

ده‌شڵێت "ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ هەڵساون بە هاککردن لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، دواتر بەهۆی بوونی وێنە و ڤیدیۆی خێزانی هاكکراوان هەڕەشەیان لێکردوون و داوای پارەیان کردووە".

ئاسایشی راپه‌رین، ئاشكراشیكرد "لە چالاکییەکی دیکەی هێزەکانمان بە هاوکاری بنکەی پۆلیسی چوارقوڕنە، توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیر بکرێن، كه‌ هەڵساون بە دزینی ئۆتۆمبێلی جۆری تویۆتا کراون ناسراو بە مەلیکە".

هـ.ع
Qaiwan
Qaiwan