کوردستانی
له دانیشتنى په‌رله‌مانى كوردستان گرژیی دروستبوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
له دانیشتنى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانى كوردستان، گرژى له‌نێوان سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار دروستبوو، سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێش پێڵاوى گرته سه‌رۆكى په‌رله‌مان.
له دانیشتنه‌كه‌دا به‌شێك له ئه‌ندامانى په‌رله‌مان ره‌خنه‌یان له ته‌وه‌رى دانیشتنه‌كه گرت كه ده‌بوو په‌یوه‌ست بێت به موچه‌ى خه‌ڵك و بارودۆخى ژیانیان نه‌ك بابه‌تى تر.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند ئه‌ندامێكى فراكسیۆنى یه‌كێتیى نیشتیمانیى كوردستان، ویستیان باسى كێشه‌ى خه‌ڵك و گرفتى موچه بكه‌ن و ره‌خنه‌یان له حكومه‌ت گرت، به‌ڵام له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانه‌وه رێگه له ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان گیرا قسه له ده‌ره‌وه‌ى ته‌وه‌رى دیاریكراو بكه‌ن.
هاوكات، فراكسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستانى به‌جێهێشت و گرژییه‌كیش له‌نێوان كازم فاروق، سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كه و سه‌رۆكى په‌رله‌مان دروستبوو، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى كازم فاروق پێڵاوى گرته سه‌رۆكى په‌رله‌مان.
كازم فاروق، سه‌رۆكى فراكسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ له په‌رله‌مانى كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌سه‌ر داواى شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌كه‌یان پێڵاویان گرتووه‌ته سه‌رۆكى په‌رله‌مان.
هـ.ع
بیروڕا



