کوردستانی
ده‌ست به‌دابه‌شكردنی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
سایلۆی سلێمانی ئاشكرایكرد، سبه‌ینێ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی پاره‌ی گه‌نمی ئه‌و جوتیارانه ده‌كرێت كه له مانگی ته‌موزی 2014 گه‌نمه‌كانیان داوه به حكومه‌ت.
سایلۆى سلێمانی، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت "ئاگاداری ئەو جوتیارانه دەکەینەوە کە لە رۆژانی 17 و 19 و 20ى ته‌موزى 2014، گەنمیان رادەستی سایلۆی سلێمانی کردووە، رۆژی پێنجشەممە بەرواری 1ى نیسانى 2021، سەردانی هۆبەی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بکەن لەناحیەی پیرەمەگروون بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی پارەکانیان".
پێویستە ئەو جوتیارەی گەنمەکەی بەناوەوە رادەستکراوە خۆی ئامادەبێت یاخود وەکالەتی بۆ کەسێکی دیکە کرد بێت، وەکالەتەکە تازە کرابێتەوە بۆ ساڵی2021.
هـ.ع
بیروڕا



