کوردستانی
روونكردنه‌وه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌سه‌ر قسه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كه‌یان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان، وتی "ئه‌م حكومه‌ته مێینه‌یه"، ئه‌م قسه‌یه ناڕه‌زایه‌تی لێكه‌وته‌وه و فراكسیۆنی یه‌كێتیش روونكردنه‌وه ده‌دات.
فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایانگه‌یاند "له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رۆك مام جه‌لال، نه‌ریتی داكۆكیكردن له مافه‌كانی ژنان داهێنراوه و هه‌میشه پشتیوانێكی به‌هێزی داكۆكیكردن له مافه‌كانی ژنان بووه".
راشیانگه‌یاند "پێمانوایه ژنان كۆڵه‌كه‌یه‌كی هه‌ره گرنگی كایه‌كانی كۆمه‌ڵگان وه پشتیوانی سه‌رسه‌خت له مافه‌كانی ژنان ده‌بین، بۆ یه‌كسانی جێنده‌ری له هه‌رێمی كوردستان خه‌بات و تێكۆشانمان له رابردوو چۆن كردووه له داهاتووشدا له‌سه‌ر هه‌مان رێباز و رێگه‌ی مام جه‌لال ده‌بین".
فراكسیۆنى یه‌كێتى له په‌رله‌مانى كوردستان، ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد "یه‌ك وه‌زیری ژن له كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه یه‌كێتییه، وه سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش كه ژنه هه‌ر یه‌كێتییه، بۆیه یه‌كێتی داكۆكیكاری سه‌ره‌كی مافه‌كانی ژنانه، له كۆنگره‌ی چواره‌میش ژماره‌یه‌كی زۆر ژنانمان هێناوه‌ته پێشه‌وه".
ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، هاوڕێ مه‌لا ستار، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كێتی، ره‌خنه‌ی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرت و وتی "ئه‌م حكومه‌ته مێینه‌یه".
هـ.ع