کوردستانی

پارێزگای سلێمانی پابه‌ندبوونی خۆی به‌ بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی باڵای كۆرۆنا راگه‌یاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارێزگای سلێمانی پابه‌ندبوونی خۆی به‌ بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی باڵای كۆرۆنا راگه‌یاند

مه‌ودا میدیا-

لیژنه‌ی باڵای ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پارێزگای سلێمانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا و پابه‌ندبوونیان به‌ بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا راگه‌یاند.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگای سلێمانی، "ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 31ی ئاداری 2021، بە سەرپەرشتی د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و بەئامادەبوونی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و قائیمقامەکانی سنوری پارێزگاكه‌، لیژنەی باڵای ئۆپه‌راسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کۆبوونەوە.

ئه‌وه‌شهاتووه‌ "له‌ کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر جێبەجێکردنی بڕیارەکانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و رێنماییە تەندروستیی و خۆپارێزییەکان کرانەوەو رێکار و میکانیزمی پێویست بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکان دیاریکران."

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوا لە هاووڵاتیانیش كرا، کە پابەندی تەواوی بڕیارو رێنمایی و رێکارە تەندروستیی و خۆپارێزییەکان بن و هاوکار و یارمەتیدەری فەرمانگه‌کانی دەوڵەت بن بۆ جێبەجێکردنیان، هەموولایەک ئاگادارکرایەوە، کە هەرکەس و دامەزراوەو شوێنێک پابەندنەبێت رێکاری یاسایی لەبەرامبەردا بگیرێتەبەر.

دوێنێ لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا كۆبویه‌وه‌و كۆمه‌ڵێك بڕیارى نوێى ده‌ركرد كه‌ دیارترینیان زیادكردنى رۆژێكى ترى پشوو بوو له‌ هه‌فته‌دا كه‌ ئه‌ویش رۆژانى پێنجشه‌ممه‌یه‌.

هـ.ع



Qaiwan
Qaiwan