عیراقی
بەهای دۆلار و نرخی نەوت جێگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کەمێک پێش ئێستا دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ دەنگدان بە پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراق بە ئامادەبوونی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران و 215 ئەندام دەستیپێکرد.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق مادەی یەکەم و دووەمی پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراقی پەسەندکرد و دەنگدان بە مادەکانی دیکە بەردەوامی هەیە.
هەروەها لە پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراقدا نرخی بەرمیلێک نەوت بە 42 دۆلار و بەهای یەک دۆلاری ئەمەریکیش بە 1450 دینار جێگیرکرا.
س.س