کوردستانی
پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2021ی عیراق پەسندکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق مادەی 11ی پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراقی پەسندکرد کە تایبەتە بە پشکی هەرێمی کوردستان لە پرۆژە یاساکەدا.
ئارەزوو مەحمود، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "مادەی 11ی پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراق بە زۆرینەی دەنگ پەسندکرا".
ئاماژەی بەوەشکرد "مادەکە بەوشێوەیە پەسندکراوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان و عیراق لەسەری رێککەوتبوون کە پشکی هەرێمی کوردستان لە بوجەی 2021ی عیراقدا 12.67%ە".
س.س