کوردستانی

راگەیەندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


راگەیەندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
مەودا میدیا-

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی گرژییەکانی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستانەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت،  ئەوەی بەداخەوە ئەمڕۆ لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بینییان کە ئامانج لێی تەنیا خۆدەرخستن و دروستکردنى رق و نانەوەی پشێوییە.

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لەکاتێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەوڵ و کۆششی تەواو دەدات لە پێناو خزمەتکردنی هاووڵاتیان و زامنکردنی بژێویان  و دەستەبەرکردنی ئارامی و خزمەتکردنی سەرجەم چین و توێژەکانی هەرێمی کوردستان، بەڵام بەداخەوە کەسانێک هەن خۆیان بە نوێنەری گەل دەزانن، کەچى دەستەواژەی نەشیاو و دوور لە کاری پەرلەمانی و سیاسى بەکاردەهێنن و ڕەفتاری نابەجێ ئەنجام دەدەن وەک ئەوەی بەداخەوە ئەمڕۆ لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بینیمان کە ئامانج لێی تەنها خۆدەرخستن و دروستکردنى رق و نانەوەی پشێوییە".

ئاماژەی بەوەشکرد "حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕێزەوە دەڕوانێتە کاری پەرلەمانی و باشترین پەیوەندیشی لە گەڵ دامەزراوە دەستوورییەکان و پەرلەمانی کوردستان هەیە، چاوەڕوانى ئەوەشى هەیە پەرلەمانتاران لە چوارچێوەی یاسا و رێساکاندا، هەڵسوکەوت بکەن و بەرگریی لە مافی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە بکەن".

س.س
Qaiwan
Qaiwan