کوردستانی
"ئەگەر جێبەجێ بکرێت" بووەتە مەترسی لەسەر رێککەوتنی نێوان ھەولێر و بەغدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئێوارەی ئەمڕۆ بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پشکی هەرێمی کوردستان لە پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراق پەسندکرا، بڕیاردەری لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستانیش ئاماژە بەوەدەکات بە جێبەجێکردنی ئەو مادانە لێبڕینی مووچە کۆتایی دێت.
محەمەد سەعدەدین، بڕیاردەری لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی پەسەندکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2021ی عیراقدا بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەگەر ئەو مادانەی دەنگی لەسەر دراوە جێبەجێ بکرێت چارەسەرێکی بنەڕەتی دەبێت بۆ کێشە و قەیرانە داراییەکانی هەرێمی کوردستان".
ئاماژەی بەوەشکرد "بە جێبەجێکردنی ئەو مادانە لێبڕینی مووچە کۆتایی دێت کە بەهۆی نەناردنی پارە لەلایەن بەغداوە حکومەتی هەرێمی کوردستان نەیدەتوانی مووچەی تەواوەتی بدات بە فەرمانبەران".
باسی لەوەشکرد "پشکی هەرێمی کوردستان لە پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراق چارەسەرە بۆ ئەوەی کە مووچەخۆران مووچەی تەواوەتی وەربگرن و هەم پرۆژەی خزمەتگوزاری و پرۆژەکانی پەرەپێدان بەردەوامی پێبدرێت، هەروەها سوودی هەیە بۆ ئەو پرۆژانەی کە پەیوەندییان بە کەرتی تەندروستی و پەروەردەوە هەیە".
س.س