کوردستانی

مادەیەک لە بەرژەوەندیی فەرمانبەران پەسندکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


مادەیەک لە بەرژەوەندیی فەرمانبەران پەسندکرا
مەودا میدیا-

ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەنگی بە مادەکانی پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراق دا و تەنها چەند مادەیەک ماون پەسندبکرێن، هەروەها یەکێک لەو مادانەی کە پەسندکرا مادەی چوارە کە لە بەرژەوەندیی ئەو فەرمانبەرانی فەرمانگە فیدراڵییەکانە لە هەرێمی کوردستان.

هۆشیار عەبدوڵڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند "ئێستا دەنگدرا لەسەر ئەو مادەیەی کە تایبەتە بە گواستنەوەی راژەی تێکڕای فەرمانبەری فەرمانگە فیدراڵییەکان بۆ سەر حکومەتی فیدراڵی عیراق".

ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەو هەوڵە، چەندە خزمەتی ئەو فەرمانبەرانە دەکات ئەوەندەش باری شانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوک دەکات، هیوادارم هاوکار بن و گرفت بۆ گواستنەوەی راژەکانیان دروست نەکەن".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان